ئایفۆنەكەت بكە بە كامێرایەكی پیشەیی

ئایفۆنەكەت بكە بە كامێرایەكی پیشەیی
ئایفۆنەكەت بكە بە كامێرایەكی پیشەیی

گشت لایەكمان بە كامێرای سەر مۆبایلەكانمان وێنە دەگرین، بەڵام ئەوەندە دەزانین كە كامێرای سەر مۆبایل راستە هەندێكیان وێنەكانیان جوانن، بەڵام ناگەنە كوالیتی كامێرایەكی پیشەیی، ئامێری DxO One ئەو ئامێرەیە كە مۆبایلەكەت دەكاتە كامێرایەكی پیشەیی زۆر بەهێز، ئەو ئامێرە قەوارەیەكی بچووكی هەیە، بەقەد چەرخێك دەبێت، بەڵام لەناو ئەو ئامێرەدا هەستەوەرێك هەیە كە كوالیتی وێنەكان دەگەیەنیتە 20 مێگاپیكسل، لە پشت ئامێرەكەكە شاشەیەكی بچووكی لەمسی هەیە كە بۆ رێكخستنی ئامێرەكەیە و لەسەرووەوەشی دوگمەی تایبەت بە وێنەگرتن هەیە. ئامێری ناوبراو كارێك دەكات مۆبایلەكەت لە ریزی باشترین كامێراكانی وێنەگرتن بێت، هەم زومی بەهێز، هەم فۆكسی باش و هەم میگاپیكسلی گونجاو، جگە لەوەش خێراییەكەی جۆرێكە كە دەتوانرێت لە یەك چركەدا دەیان وێنە بگری. تایبەتمەندییەكی هەیە بەناوی super Raw كە دەتوانرێت بەهۆیەوە 4 وێنە بگری و پاشان تێكەڵ بەیەك بكرێن و وێنەیەكی زۆر باشیان لێ دروست بكرێت. كامێراكە فیلمیش هەڵدەگرێتەوە و بە كوالیتی فول ئیچ دی بەجۆرێك 30 فریم لە چركەیەكدا دەگرێت.
Top