یەكەمین هارددیسكی دە ترابایتی
هەڵگرتن و راگواستنی فایل و داتاكان گرنگییەكی زۆری هەیە، چەند ئامڕاز هەن بۆ هەڵگرتن و راگواستنی داتاكان وەك فلاش میمۆری، DVD و هاردیسك...تاد. گرنگترینیان هارددیسكە. چونكە هەم درەنگ تێكدەچێ و هەم هەڵگرتنی و راگواستنی داتاكان لە هارددا گەلێك زۆرە.
بەم دواییە كۆمپانیای HGST یەكەمین هارددیسكی جیهانە كە هەڵگرتن و راگواستنی داتاكان لەودا گەلێك زۆرە، دە ترابایت. ئەمە یەكەمین هارددیسك خێرای جیهانە كە قەوارەكەی ئاوا زۆر بێت.
هاردیسدەكە بەناوی Ultrastar Archive Ha10 ناسراوە. سایزی هارددیسكەكە 3.5 ئینجە. خێرایی خوێندنەوەی زانیارییەكان لەو هارددیسكەدا 157 میگابایت لە چركەیەكدایە. بەڵام خێرایی خەزن كردن كەمترە و تەنیا 68 میگا لە چرگەیەكدایە. هارددیسكەكە شوێنە بۆشەكەی بە گازی هلیۆم پڕ كراوەتەوە. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە خێرایی و هەڵگرتنی داتاكان لەم هاردەدا بگاتە ئەم رێژەیە.
