وێنەكانی مۆبایل بە زیندوویی ببینن
هێشتا تەلەڤزیۆنە سێ رەهەندییەكان بەتەواوی پەرەیان نەسەندووە و گشتگیر نەبوونە، كە ئامێرێكی تایبەت بە سێ رەهەندی رەنگە مەترسی بۆ پەیدا بكات، ئەویش ئامێری holus. ئامێرێك كە گیانێكی زیندوو دەبەخشێتە وێنەكان و دەیانكات بە هۆلۆگرامی سێ رەهەندی.
حەز دەكەی وێنە و ڤیدیۆیەكان و تەنانەت پرۆگرامەكانی سەر مۆبایلەكەت بە شێوەی سێ رەهەندی زیندوو ببینی. بە ئامێری holus ئەم كارە بە ئاسانی ئەنجام دەدرێت. تەنیا ئەوەندە بەسە كە ئامێرەكان پێكەوە بلكێنە و پاشان بەئاسانی گشت پرۆگرام و وێنەكانی سەر مۆبایلەكەت بە شێوەی هۆلۆگرامی سێ رەهەندی دەبینی. لەوەش سەرنج راكێشتر ئەوەیە كە چەند هەستەوەرێكی تێدایە كە وێنە و هۆلۆگرامە سێ رەهەندییەكان لەگەڵ بەكارهێنەرەكە دەسووڕێنێ و وێنەكان ئەوەندە بە زیندوویی دەبیندرێن كە بەكارهێنەر وا هەست دەكات بەرجەستەن و دەتوانێت دەستیان لێبدات.
