پێشبینی كردنی كەشوهەوا بە شێوازێكی نوێ

پێشبینی كردنی كەشوهەوا بە شێوازێكی نوێ
پێشبینی كردنی كەشوهەوا بە شێوازێكی نوێ

ژاپۆنییەكان هێشتاش لە داهێنانی نوێدا یەكەمن و هێشتاش گەنج و لاوانی ژاپۆن نیازیان هەیە جیهان بە جۆرێكی دیكە بگۆڕن. (ken kawamoto) گەنجێكی ژاپۆنییە و لە داهێنانێكی نوێدا نیازی هەیە ستایل و شێوازی پێشبینیكردنی كەشوهەوا بە شێوەیەكی زیندوو نیشان بدات. لە داهێنانەكەیدا لە چوارپاڵوویەكی شووشەیی سوود وەرگرتووە، ئەم چوارپاڵووە ئاوی تێدایە و بەپێی كەشوهەوا ئەگەر باران بێت ئەگەر هەور و بروسكەبێت بە زیندوویی نیشانی دەدات و لە ئامێرە شووشەییەكەدا باران و هەورە بروسكە دەبینی. ئامێرە شووشەییەكە لەگەڵ ئینتەرنێت و ئەو پرۆگرامانەی كە پێشبینی كەشوهەوا دەكەن پەیوەند دەدرێ، بەڵام هەتا ئێستا نەیتوانیوە لە ئامێرە شووشەییەكەدا بەفر دروست بكات و هەرچەندە تەم و مژ و هەوای ساردی تێدا بەرجەستە دەبێت. داهێنانەكە هێشتا نەكەوتۆتە بازاڕەوەو بە فرەیی بەرهەم نەهاتووە و چاوەڕوانی داهات و یارمەتییە كە بیرۆكەكەی بە كرداری ئەنجام بدات و بیخاتە بازاڕەوە.
Top