گیانێك لە چەند جەستەدا
گۆرانییەكەی هونەرمەندی كورد ئیبراهیم خەیات كە دەڵێت: ئێمە گیانێكین لە دوو جەستەدا، زۆر كەسمان بیستوومانە، بەڵام ئەوە سەیرە كە ئەو شیعرە بووەتە واقع و ئێستا بۆ سپیكەر واتە بڵندگۆی kien دەگونجێت، ئەویش بەو جیاوازییە كە گیانێكە نەك لە دوو بەڵكو لە چەند جەستەدا. ئەم بڵندگۆیە كە وێنەكەی دەبینن وایەرلەیسە بە سیستەمی وای-فای و بلوتوس پەیوەند دەدرێت. سپیكەرەكە لە حەوت پارچە پێكهاتووە كە هەركام لەوانە بەجیاش كاری خۆیان دەكەن و ئەگەر پێكەوە پەیوەند بدرێت دەنگێكی بەرز دروست دەكەن، تەنانەت دەتوانی هەركام لەوانە لە شوێنێكی لە ژوور دابنێی ژوورەكە پڕبكەی لە مۆسیقا، جیا لەوەش ئەگەر لە ژوور چوویە دەر مۆسیقاكە دەوەستێ و هەركە گەڕایەوە ئۆتۆماتیكی دەست بە بڵاوكردنەوەی مۆسیقاكە دەكاتەوە.
