پرۆگرامێك بۆ دانان و رێكخستنی پرۆگرامەكانی مۆبایل

پرۆگرامێك بۆ دانان و رێكخستنی پرۆگرامەكانی مۆبایل
پرۆگرامێك بۆ دانان و رێكخستنی پرۆگرامەكانی مۆبایل

سیستەمی ئەندرۆید جێگەی خۆی گرتووە و زۆربەی خەڵكی جیهان ئەو سیستەمە و مۆبایل تەبلێتی تایبەت بەو سیستەمە بەكار دێنن. لە راپرسییەكدا دەركەوتووە كە 75%ـى خەڵكی جیهان سوود لە سیستەمی ئەندرۆید وەردەگرن. چەند پرۆگرام هەن كە ئەركیان رێكخستن و دانانی پرۆگرامەكانی ئەندرۆیدە. پرۆگرامی mobogenie یەكێكە لەو پرۆگرامانە. پرۆگرامی ناوبراو بە شێوەیەكی گرافیكی سەرنجڕاكێش كارى رێكخستنی پرۆگرامەكان دەكات، بەك ئاپ گرتن، پەیوەندی بە ئینتەرنێت، رێكخستنی پەیوەندی و كورتە پەیامەكان، رێكخستنی پرۆگرامەكان، گواستنەوەی داتاكان لە مۆبایلەوە بۆ سیستەم و بەپێچەوانە، دانان و رێكخستنی یاری و پرۆگرام بە (mobogenie)بە ئاسانی ئەنجام دەدرێن.
Top