كاتژمێرە زیرەكەكە جیاوازە لەوانی دیكە

كاتژمێرە زیرەكەكە جیاوازە لەوانی دیكە
كاتژمێرە زیرەكەكە جیاوازە لەوانی دیكە
كاتژمێری هۆشمەند واتە (واچ سمارت)ەكان ئێستا شوێنی خۆیان لە جیهانی دیجیتالی سەردەمدا كردۆتەوە، زۆربەیان لە خزمەت تەندروستی جەستەیی بەكارهێنەرەكانیاندا و و هێماكانی ژیان، وەك لێدانی دڵ، زەخت، سوتاندنی كالۆری، پێوانی رێگای رۆیشتوو، ژماردنی ئەو قادرمانەی بەسەری كەوتوویە...تاد نیشان دەدەن. هەندێكیان دەتوانن وەك مۆبایل سوودیان لێ ببینرێت. هەر رۆژە كاتژمێرێكی نوێ بە تایبەتمەندییەكی نوێترەوە دەكەوێتە بازاڕ، یەكێك لەو كاتژمێرانە، كاتژمێری جۆری rewalte كە جیاوازترە لەوانی دی كە، چونكە بەرلەوەی كاتژمێر بێت، هاردێكی كلۆد واتە مەجازییە. هاردی مەجازی بەو هاردانە دەگوترێت كە داتاو فایلەكان لە ئینتەرنێتدا هەڵدەگرن و لە هەر شوێنێك پێویست بێت دەتوانی سوودیان لێوەربگری، وەك سیستەمی dropbox یان گوگل درایڤ. كاتژمێرە هۆشمەندەكەش بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە بە مۆبایل دەبەسترێتەوە و داتا و دوكیۆمێنتەكان لەخۆیدا خەزن دەكات. جگە لەو تایبەتمەندییەش دەتوانی گۆرانییەكانیش لەسەر كاتژمێرەكە گوێ بدەیە و توانای بڵاوكردنەوەی فایلی ڤیدیۆیشی هەیە.
Top