پادی ماوسیش گۆڕانكاری بەسەرداهات
پادی ماوس لە تەكنەلۆژیای نوێدا هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت، ئەوەی پێی دەڵێن نوختەی پاش فاریزەی هەر راست وایە، چونكە ئەو گرنگیەی نییە، پادی ماوس ئەو پارچە پلاستیكەیە كە لە ژێر ماوس دادەنرێت و بۆ ئەوەی كە ماوسەكە بە ئاسانی جوڵە بكات سوودی لێدەبیندرێت. كۆمپانیای (رێزەر) كە هەردەم بەدوای داهێنانی سەیردا دەگرێت جۆرێك لە پادی ماوسی بەناوی Fire fly بەرهەم هێناوە كە بە زیاتر لە 16 ملیۆن رەنگ خۆی نیشان دەدات. بەهۆی كێبڵێكی USBیەوە لە كۆمپیوتەرەكە دەخرێت و وزەی گۆڕینی رەنگەكان لەو وەردەگرێت. پادەكە بە ئارەقە و تەڕبوون تێكناچێت و هەمیشە وەك خۆی دەمێنتێەوە.
