سپیكەرێك دەنگێكی سیحرئامێز بڵاو دەكاتەوە

سپیكەرێك دەنگێكی سیحرئامێز بڵاو دەكاتەوە
سپیكەرێك دەنگێكی سیحرئامێز بڵاو دەكاتەوە

سپیكەر یا (بڵندگۆ) ئەویش گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە، سپیكەری ئەم سەردەمە هەر ئەوە نییە كە دەنگ بڵاو بكاتەوە، بەڵكو دەبێت دەنگەكە بەرز، بێ خشە و دەنگی زیادی، وایەرلەیس، گونجاو لەگەڵ گشت ئامێرە دیجیتالییەكان بێت.. سپیكەری جۆری Clio كە هی كۆمپانیای clear viewە، لەم جۆرە سپیكەرانەیە، بەهۆی سیستەمێكی تایبەتی بڵاوكردنەوەی دەنگ بە سپیكەری سیحری ناسراوە.. سپیكەرەكە جامێكی چەماوەی روونی لەسەرەوەیە كە دەنگ بەرەو پێشەوە دەگێڕێتەوە.. ئەم جامە بۆتە هۆی ئەوەی كە دەنگی سپیكەرەكە بەرزتر بێت و دەنگ بداتەوە. سپیكەرەكە بەهۆی بلوتوسەوە و دەنگ لە ئامێرە دیجیتالییەكان وەردەگرێت. لەبەشی كۆنتڕۆڵ كردنی سپیكەرەكەدا چوار دوگمە هەیە، دوویان بۆ كەمكردن و زیادكردنی دەنگ، یەكێكیان بۆ وەرگرتنی سیستەمی بلوتوس و ئەویتریشیان بۆ كوژاندنەوە.. گلۆپێكی LED لە پێشەوەی داندراوە كە چەندین رەنگ نیشان دەدات.
Top