گلۆپی دیجیتالی مۆسیقاش بڵاو دەكاتەوە

گلۆپی دیجیتالی مۆسیقاش بڵاو دەكاتەوە
گلۆپی دیجیتالی مۆسیقاش بڵاو دەكاتەوە

لەم سەردەمەدا ئامێرەكان تەنیا یەك كار ئەنجام نادەن، بەڵكو زۆر ئامێر چەندین كاری دیكەش ئەنجام دەدەن، ئەگەر هەتا ئێستا گلۆپت تەنیا بۆ رووناككردنەوە سوود لێوەرگرتووە، لەمەو بەدواوە دەتوانی وەك ئامێرێكی بڵاوكردنەوەی مۆسیقاش سوودی لێوەربگری، هەم رووناكی و هەم مۆسیقا بڵاودەكاتەوە. گلۆپە دیجیتالییەكە لەلایەن كۆمپانیای سۆنییەوە بەرهەم هاتووە. سیستەمی بلوتوسی لەسەرە و لەگەڵ ئامێرە دیجیتالییەكان وەك مۆبایل و تەبلێت و لاپتۆپ پەیوەند دەدرێت. پرۆگرامێك كە لەسەر مۆبایلە و تایبەتە بە گلۆپە هۆشمەندەكە بەهۆیەوە دەتوانی دەنگ و رووناكی كەم و زۆر بكەی.. جگە لەوەش خۆی ریمۆت كۆنتڕۆڵێكی تایبەتی لەگەڵدایە.
Top