قاپی نان خواردنیش بوو بە هۆشمەند!

قاپی نان خواردنیش بوو بە هۆشمەند!
قاپی نان خواردنیش بوو بە هۆشمەند!
قەڵەوی بەراستی كارەساتە، پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن جیهان ئەوەندەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنێت بەدەست برسیەتیەوە ناناڵێنێت و رێژەی ئەوانەی بەهۆی قەڵەوی دەمرن زیاترە لە رێژەی ئەوانەی لە برسان دەمرن! زۆر رێگا هەن بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، وەرزش، ریجیم، نەشتەرگەری..تاد. چەندین ئامێری تایبەتیش بۆ كەمكردنەوەی لەش داندراون، لەم چەند ساڵەی دواییدا كاتژمێر و مەچەكبەندە سمارتەكان رۆڵی ئەرێنیان بینیوە. پسپۆرانی بواری ئایتی بەوەش نەوەستاون و لەم ماوەیەدا قاپێكی هۆشمەندیان بەرهەم هێناوە كە پێت دەڵێت ئەو خواردنەی لەسەریەتی چەندە كالۆری (وزە)ی تێدایە و ئەگەر بیخۆی چەندە قەڵەو دەبی. قاپە هۆشمەندەكە دەزانێت خواردنەكە كێشی چەندە، چەند كالۆری تێدایە، چ جۆرە خواردنێكە و ریشاڵی خۆراكی چەند تێدایە. تەنانەت جیاوازی نێوان نانی بۆر و سپیش دەكات و دەڵێت كامەیان كالۆری كەمترە.
Top