مۆبایل بۆ نیشاندانی بـەرزبوونەی تا و گەرمی
بۆ پێوانی تاو گەرمی لەش پێویستە ئامێری تایبەت بە پێوانی تا بەكار بێنی، ئامێرەكان چەند جۆرن، هەیە لەناو دەم دادەنرێ و هەیانە لە شوێنی دیكە وەك ناوچەوان و بن هەنگڵ..تاد. ئامێرە دیجیتالییەكان كە بۆ ئەم مەبەستە داندراون ئەركەكانیان ئاسان كردۆتەوە. لەم دواییەدا مۆبایلیش وەك ئامێری پێوانی تاو گەرمی لەش داندراوە، تین پێوێكی تایبەت كە بە Stemp ناسراوە كە بۆ هەمیشە وەك لەزگەیەك لە جەستە دەدرێت، راستەوخۆ زانیاری تایبەت بە گەرمی لەش بۆ مۆبایل دەگوازێتەوە. جیاوازی ئەو ئامێرە لەگەڵ ئەوانی دیكە لەوەدایە كە بەردەوام دەزانی گەرمی لەشت چەندە و ئەگەر گۆڕانكارییەك روویدا ئەوە مۆبایلەكە زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدا، ئەوە بۆ منداڵان زۆر بەسوودە چونكە كاتێك نەخۆش دەكەون شەو كاتێك دایك و باوكەكەیان خەوتوون و تای لەشیان بەرزبۆتەوە بەهۆی زەنگی ئاگاداركردنەوەی مۆبایلەكە دەزانن كە گۆڕانكاری لە تای لەشی منداڵەكەدا هەیە..
