بە دەست مۆبایلەكەت شەحن بكەوە
بۆ شەحن كردنەوەی مۆبایل لە زۆر شێواز سوود وەرگیراوە، وەك شەحنكردنەوە بە كارەبا، خۆر، تەنانەت ئاو و ئاگریش...لەم رۆژانەدا كەڤەرێكی تایبەت بۆ مۆبایل بەناوی Crankcace بەرهەم هاتووە كە بەهۆیەوە بەبێ كارەبا تەنیا بە دەست دەتوانی مۆبایلەكەت شەحن بكەیەوە.
ئەو لایتانەتان بیر دێتەوە كە بە سوڕاندنی دەستەیەك (یەدە) كە بۆ ئەم مەبەستە داندرابوو شەحن دەكرایەوە، ئەم كەڤەرەش راست وەك ئەو لایتانە دەچێت. لە پشتەوەی كەڤەرەكە دەستەیەك هەیە كە بە سوڕاندن مۆبایلەكە شەحن دەبێتەوە، هەتا ئێستا تەنیا بۆ ئایفۆن داندراوە. بەڵام كەلێنێكی USBیشی هەیە دەكرێت ئامێری دیكەشی پێ شەحن بكرێتەوە. بە وتەی بەرهەم هێنەری كەڤەرەكە بە سوڕاندنی پێنج خولەكەی دەتوانی بۆ ماوەی 15 خولەك شەحن ببێتەوە..
