بە ویستی خۆت ستایلی مۆبایلەكەی دیاری دەكەی
لە دیزاینی ئەو مۆبایلەی پێتە ناڕازی، حەزت دەكرد كامێراكەی لە شوێنێكی دیكە با، یان سپیكەرەكەی لەو شوێنە نەبا، ستایل و چوارچێوەی مۆبایلەكەت بە دڵی خۆت نییە، لەمەولا بە كەڤەری Nexpaq خۆت ستایلەكە دیاری دەكەی. پێشووتر گوگل پرۆژەیەكی بەناوی ARA داڕشتبوو، كە بكرێت وەك كۆمپیوتەر پارچەكانی ناو مۆبایلەكەت بگۆڕی. كەڤەرەی ناوبراو ئامانجەكەی گوگلی هێناوەتە دی. لەم كەڤەرەدا 12 پارچە جێگایان گرتووە، وەك شوێنی فلاش درایڤ، سپیكەر، لایتی تایبەت. باترییەكی بەهێزتر لە هی مۆبایلەكە، دانانی پارچەكانی بە ویستی خۆتە لە كوێ دایان دەنێی دایبنێ لەلای راست یان لەلای چەپ..
