ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس بە جلشۆری Turbo هۆشمەند
كۆمپانیای ئیڵ جی ئەلیكترۆنیكس جلشۆری Turbo ی قەبارە گەورە و توانا بەرز لە پاشەكەوت كردنی وزە بە رێژەی 42%ی خستە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، سەڕەرای كەمكردنەوەی ماوەی كاتی پرۆسەی شووشتن، كە بۆ رێژەی -36% دابەزیووە، بە بەرارود لەگەڵ جلشۆری ئاسایی، ئەمە سەرەڕای گەورەیی قەبارەی كە دەگاتە 21 كیلۆگرام بۆ هەر پرۆسەیەكی شوشتن، هەروەها بە دیزاینێكی رێكوپێك، لەگەڵ تایبەتمەندی گونجان لەگەڵ ژینگەو پێوەرەكانی تەندروستی، بەمەش دەبێتە هەڵبژاردنێكی نموونەیی بۆ كڕیارانی، بەتایبەتی لە خێزانە گەورەكان، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا.
پێشتریش ئێڵ جی پەرەی بە جلشۆرەكانی جۆری Turbo دا، لە چوارچێوەی هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرو داهێنانی گونجاو كە بگونجێت لەگەڵ رێڕەوی ژیانی هاوچەرج، بۆ ئاسانكردنی ژیانی رۆژانە كە ئێستا زۆر خێراو پڕ بووە لە سەرقاڵی، جلشۆرێك و وشككەرەوەیەكی لە یەك ئامێردا كۆكردەوە، بە پشت بەستن بە كۆمەڵێك لە گرنگترین تەكنەلۆژیا تایبەتمەندەكانی وەك تەكنیكی شووشتنی ئەوپەڕی خێرا "Turbo Wash" و وشككردنەوەی ئەوپەڕی خێرا " Turbo Dry " كە هەردووكیان شۆرشی تەكنەلۆژیای هاوچەرخن و تەنها تایبەتن بە ئێڵ جی، هەروەها بەستنەوەی ئەو دوو تەكنیكە بە بزوێنەری تۆربۆ ی پاڵنەری راستەوخۆ، ئەمەش بۆ باشتركردن و كوالێتی كرداری شووشتن، بەمەش باشترین دروستكراوی خاوێنكردنەوە لەسەر ئاستی هەموو جیهان لە رۆژی ئەمرۆماندا پێشكەش دەكات.
ئەم تەكنیكە " Turbo Wash " كە هەردوو شێوازی پاڵاوتن و پاڵنانی ئاوی پرژاو بەیەك دەبەستێتەوە بۆ خێراكردن و كاریگەربوونی شووشتن بەهۆی سەرنجدانی بەرزی بە ئاراستەی جلوبەرگەكان لە رووی پرژاندنی گیراوەی پاككەرەوەكان و ئاو، تیكەڵكردنی هەردوو پرۆسەی شووشتن و لوولدانی جلوبەرگەكان بە یەك سووڕانەوە. بەمەش خولانەوەی شووشتنی جلوبەرگی لۆكەیی خێراتر دەكات و لە بری 95 خولەك دەبێتە 59 خولەك لەچاو جلشۆرە ئاساییەكانی تر، بەمەش بڕێكی زۆر ئاو و وزە پاشەكەوت دەبێت، هاوكات تەكنیكی وشككردنەوە " Turbo Dry " دەبێتە هۆی خێراتركردنی وشككردنەوە بە رێژەی 22% بە تەكنیكی ئابووری تێكهەڵكێشكراو "Eoo Hybird" ئەمەش بۆ بۆ كەمكردنەوەی وزەی گەرمی لە رێگەی داخستنی دەرچەكەی ئەمەش هاتنی هەوا بۆ ناو جلوبەرگەكان ئاسان دەكات لەگەڵ لابردنی پاشماوەكانی شێداری شووشتنی ناو خودی جلشۆركە دوای كۆتایی هاتنی پرۆگرامی جلشوشتن دوای ماوەیەكی كەم، بەهۆی زیادكردنی سیستمی وشككردنەوەی هەوایی بۆ سیستمی بەكارهێنانی ئاو، ئەمەش دەبێتە هۆی پاڵپشتی بۆ پاشەكەوت كردنی ئاو و وزە و كات سەرەڕای پاڵپشی ئاستەكانی پاك و خاوێنی و پارێزكاری و بۆنخۆشی و كردەیی سەرەرای وەرزی باران بارین و گەردەلوول و خوڵبارین، بەڵام بزوێنەری پاڵنەری راستەوخۆ كە زەمانەتی 10 ساڵی كراوە و پەسندكراوە لە رووی چوست و چالاكی و پتەوی، جلشۆرەكە بەو پەڕی هێمنی كارپێدەكات بەبێ ژاوەژاوو هەژان هەروەك لە جلشۆرەكانی تردا بەدی دەكرێت، سەرەڕای كاركردنی لەسەر پاكڕاگرتن و پارێزكاری جلوبەرگەكان بەوپەڕی چالاكییەوە لە ریگەی ئەو چوار جووڵەیەی كە پێشكەشی دەكات كە بریتین لە : خولانەوە، جووڵەی پچڕ پچڕ، هاتن و گەڕانەوە لە شێوەی جۆلانە، گووشین، وشككردنەوە، ئەمە سەرەڕای گونجانی لەگەڵ هەموو جۆرە جلوبەرگەكان و كەمكردنەوەی رێژەی چرچ و لۆچی تیایاندا لەكاتی شوشتن، پاڵپشتی كراو بە تایبەتمەندی "Jet Spray" تایبەت بە شووشتنی جلوبەرگ بە پڕژەی ئاو.
بۆپتەوكردنی چووست و چالاكییەكەی لە ئەنجامدانی ئەركەكانی، كە پێشتر رووی نەداوە لە ئەزموونی كڕیاراندا، ئێڵ جی چەندین تایبەتمەندی تری لە جلشۆری Turbo بەكارهێناوە، وەك تایبەتمەندی "Smart Diagnosis" كە یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانكردن و دۆزینەوەی گرفتەكانی جلشۆر بەوپەڕی چالاكی و خێرایی، لە رێگەی مۆبایلی زیرەكەوە، كە لە 3 چركە تێناپەڕێت، لەگەڵ تەكنیكی "True Steam" كە تەكنیكێكی ناوازەیەو بەڕێژەی 100% پشت بە ئاوی سازگار دەبەستێت، كە ئەمەش چەندین تایبەتمەندی تری گەورەی لێدەردەچێت وەك تایبەتمەندی:Steam Softener (بەپاڵپشتی هەڵم) و تایبەتمەندی Steam Refresh (بوژانەوەی هەڵم)، سەرەڕای تایبەتمەندی Allergy Care (پرۆگرامی پارێزگاری لەدژی هەستیاری)، هەروەها تایبەتمەندی Steam Softener دەبێتە هۆی پارێزكاری و نەرمكردنەوی جلوبەرگ بە هەڵم ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی خامەی جلوبەرگ وەكو خۆی بەهۆی وازهێنان لە بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی بۆ پاككردنەوە، تایبەتمەندی Steam Refresh دەبێتە هۆی پاككردنەوەی جلوبەرگ بە قووڵاییەكی زیاتر بەهۆی بەكارهێنانی هەڵم لە جیاتی ئاو و كەمكردنەوی چرچ و لۆچ و بۆن لە جلوبەرگدا لەماوەی تەنها 20 خولەك، بەمەش ئەنجامێكی پاكوخاوێنی قووڵ بەجێ دەهێڵێت، لە كاتێكدا تایبەتمەندی Allergy Care دەبێتە هۆی لابردنی ئەو ماددانەی مرۆڤ تووشی هەستیاری دەكەن لەگەڵ مێرووەكان و پاشماوەی پاككەرەوەكان لەسەر جلوبەرگ ناهێڵن كە دەبنە هۆی هەستیاری لە كۆئەندامی هەناسەو پێست بە رێژەی 99،9% ناهێڵن.
داهێنانەكانی ئێڵ جی لە دروستكردنی ئەم جلشۆرە ناوازەیە دیزاینی شێوەی دەرەكی جلشۆرەكەشی گرتۆتەوە، دیزاینەكەی ئێستای بە دەرگەیەكی رێژەیی لە جوڵانەوەو قەبارە گەورە و رووناككردنەوە بە پشت بەستن بە تەكنیكی LED و كۆنترۆلكردنی تەواو بە شێوەی دەستلێدان (Touch) سەڕەرای قەبارەكانی كە گەورەترینە لە سەر ئاستی پیشەسازیدا بۆ ئەوەی كڕیارانی كاتی شووشتن كەم بكەنەوەو، پارچە قووماشی گەورەتری وەك پەردەو بەتانی و سەرین بشۆن و بەوپەڕی ئاسانییش وشكی بكەنەوە، تەنها بە بەكارهێنانی یەك دووگمە لەمیانی خولی (شووشتن + وشككردنەوە)ی ماڵەوە، بەمەش كات و توانا دەگەڕێتەوەو تێچووی شووشتنی وشكیش كەم دەبێتەوە (درای كلین) و لەگەڵ جلوبەرگە رەنگاورەنگ و پارچە قووماشی گەورە، سەڕەرای كەمكردنەوەی تێچوو و وزەو ئاو.
لە لێدوانێكدا دەبارەی خستنەبازاڕی جلشۆری Turbo پیتەر كول – بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس بۆ ئامێرەكانی ناوماڵ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گووتی: ئیڵ جی هەردەم خەمخۆری خستنە بازاڕی ئامێری ناوماڵی زیرەكە بۆ ئەوەی ئەركەكانی بە شێوەیەكی زیرەكانە ئەنجام بدات و گۆڕانكاری ئەرێنی لە ژیانی كڕیارانی دروست بكات، بەتایبەتیش ئافرەتانی كاركەر بۆ ئاسانكردنی ژیانی رۆژانەیان تاوەكو حەسانەوەی زیاتر و پاشكەوتكردنی كاتیان پێ ببەخشن تا لەگەڵ ئەندامانی ماڵەوە بەسەری ببەن، لەجیاتی بەهەدەر بردنی لە كرداری شووشتن، بەبێ مامڵەكردن لەسەر حیسابی پاكوخاوێنی و پارێزكاری جلوبەرگەكان، و پاشەكەوتكردنی وزەو ئاو، ئەمەش تایبەتمەندی جیاوازی بە ئێڵ جی دەبەخشێت لەنێو ركەبەرانی، لەگەڵ پاراستنی پلەو پایەی خۆی لە پێشەنگی لە كەرتی ئامێرەكانی ناوماڵ.
شایانی باسە ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس كۆمەڵەیەكی بەرفراوان لە بەرهەمەكانی، لە ئامێرەكانی ناوماڵی كۆالێتی بەرز، بە تایبەتمەندی و بەهای زیاتر، لەكاتی ئەنجامدانی كارەكانی ناوماڵ بەشێوەیەكی زیرەكانەتر و چووست و چالاكانەتر، پێشكەشدەكات..
