هیدفۆنێكی تایبەت دەزانێت حەزت لە چ گۆرانییەكە
هەركەسەو حەز و ئارەزوویەكی تایبەت بە خۆی هەیە لە گوێدان بە مۆسیقا و گۆرانی، هەیە گۆرانی ریتمی شاد و خێرای بەدڵە، كەسانێكیش هەن حەز لە گۆرانی و مۆسیقا ئارام و لەسەرخۆ دەكەن. لە فلاش میمۆری، یان هاردێكی دەرەكیدا هەزاران گۆرانی هەیە بەڵام نازانی كامەیان لەگەڵ ویستی تۆ دەگونجێت و ناشكرێ یەك بەیەك گوێیان لێبگری. هیدفۆنی هۆشمەندی (aivvy) هەركە خاوەنەكەی لە گوێی خست، لە نێوان 40 ملیۆن پارچە مۆسیقی كە تێیدا خەزن كراوە دەزانێت خاوەنەكەی حەزی لە چ جۆرە مۆسیقییەكە و ئەوانەی بۆ بڵاودەكاتەوە كە لە گەڵ ویستی بەكارهێنەرەكەی دەگونجێت. هیدفۆنەكە بە بێ سوودوەرگرتن لە مۆبایل یان كۆمپیوتەر بە ئینتەرنێتەوە پەیوەند دەدرێ و گۆرانییەكان لە سایتەكان دادەبەزێنێ.
