سایت و پرۆگرامێك بۆ دۆزینە‌وە‌ی مۆبایل

سایت و پرۆگرامێك بۆ دۆزینە‌وە‌ی مۆبایل
سایت و پرۆگرامێك بۆ دۆزینە‌وە‌ی مۆبایل
زۆر كەس هەیە كاتێك مۆبایلەكەی دزراوە یان ون بووە، ئیدی كورد گوتەنی ئاواو ئاو رۆیشتووەو كەس بۆی نەگەڕاندۆتەوە و ئەوكاتە هەرچی وێنە و ژمارەی هاوڕێ و دۆستانی بەتەواوی لە دەست داوە و هەرچەند كە پەیوەندی كردووە بەو كەسەی مۆبایلەكەی دۆزیوەتەوە یان بە ئەنقەست بردوویەتی گوێی پێنەداوە، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە پرۆگرامی Seekdroid كە بە ئاسانی لە ئینتەرنێت دەستدەكەوێت ئیدی لەمەولا ئەگەر مۆبایلە گرانبەهاكەت دزرا یان ون بوو، خەمی بۆ نەخۆی چونكە دۆزینەوەی ئاسانە. ئەم پرۆگرامە بۆ سیستەمی ئەندرۆیدە و بۆ سیستەمەكانی دیكە نییە. كاتێك ون بوو لە رێگای سایتی پرۆگرامەكە دەزانی شوێنی مۆبایلەكەت لە كوێیە. كاركردن بەو پرۆگرامە بەو شێوەیە، كاتێك كە پرۆگرامەكەت دابەزاندە سەر مۆبایلەكەت، ئەكاونتێك لە سایتی www.seekdroid.comدا دەكەیەوە و ئیدی ئەو سایتە مۆبایلەكەت دەناسێ بەڵام دەبێت ئەوكاتە كە پرۆگرامەكە دادەبەزێنی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر مۆبایلەكەت هەبێت، دواتر نەشبێت زۆر گرنگ نییە. ئەگەر مۆبایلەكەت دزرا یان ون بوو دەكرێت لە رێگای سایتەكەو چوونە سەر ئەكاونتی خۆت ئەم ئەركانە ئەنجام بدەی.
چالاككردنی GPS، داخستنی مۆبایل، بەدەنگ هێنانی جەرەسی مۆبایل، وەرگرتنی ئەو ژمارەیە كە ئێستا مۆبایلەكە لەسەریەتی، وەرگرتنی سێ ژمارە كە پەیوەندییان بەو ژمارەوە كردوە یا ژمارەكە پەیوەندی پێوەكردوون، سڕینەوەی زانیاری سەر میمۆری مۆبایلەكە و كاركردن بەبێ سیمكارت.
Top