فەبلێتی سێ سیم كارتە
فەبلێت دەستەواژەیەكی نوێیە كورتكراوەی دوو وشەی (فۆنی- تەبلێتە)، فەبلێت بەو ئامێرە دەگوترێت كە سایزەكەی وەك تەبلێتێكی ئاساییە و ئەركی مۆبایلیش ئەنجام دەدات، لە راستیدا مۆبایلێكی هەندێك گەورەیە.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ئەیسەر فەبلتێكی خستەڕوو كە 3 سیم كارتی دەچێتە سەر و باترییەكەشی گەورەیە و درەنگ دادەبەزێت. فەبلێتەكە كە بە جۆری liquid x2 ناسراوە بۆ ئەو كەسانەیە كە ئەركی وەڵامدانەوەو پەیوەندیكردنیان لە رۆژدا زۆرە، بۆیە سێ سیمكارتی لەسەرە. شاشەكەی 5.5 ئینجە، پرۆسیسەری جۆری 64 لەسەرە. كۆمپانیای بەرهەمهێن لەگەڵ فەبلێتەكە كەڤەرێزێكی تایبەتی بە ناوی Quick flip بەرهەم هێناوە بۆ نیشاندانی شاشەكە بە شێوەیەك جێی سەرنج و تێڕامان بێت، ئەگینا كەڤەرەكە هیچ گرنگییەكی ئەوتۆی نییە.
