فلاش میمۆری یان كۆمپیوتەر؟

فلاش میمۆری یان كۆمپیوتەر؟
فلاش میمۆری یان كۆمپیوتەر؟
كۆمپیوتەرە قورس و مەزنەكان بەرەو ئەرشیفی مێژووی ئامێرە دیجیتالییەكان رۆیشتن، كەیسە گەورەكان لەسەر مێزی ئیدارەكان كەم بوونەتەوە. كۆمپیوتەرەكانی ئێستا لە سایزی تەبلێتێكدان. كۆمپانیای ئەنتەل و چەند كۆمپانیایەكی دیكە هەوڵیانداوە كۆمپیوتەرەكان لەوەش بچووكتر بكەنەوە، دروست بە قەد فلاش میمۆرییەك.
ئەم وێنەیەی لێرەدا دەبینن فلاش میمۆری نییە، بەڵكو كۆمپیوتەرێكە وەك هەموو كۆمپیوتەرەكانی دیكە، بە تایبەتمەندی زیاتریش. ئەم كۆمپیوتەرە ویندۆز8ی لەسەرە. رامەكەی 2 گێگابایتە. هاردی ناوخۆی 32 گێگابایتە.
ئەنتەل پێشەنگ نەبووە لە داهێنانی ئەو جۆرە كۆمپیوتەرەدا، بەڵكو پێشووتریش، كۆمپیوتەری جۆری (كرۆم كۆست، فایر تی ڤی، دینگەل ستریم و ...تاد) بەرهەم هاتبوون. كۆمپیوتەرەكەی ئەنتەل كە بە compute stick ناسراوە، جیاوازی لەگەڵ فلاش كۆمپیوتەرەكانی پێشوو لەوەدایە كە سیستەمی ویندۆز32 و سیستەمی لینۆكسیشی دەچێتە سەر و دەتواندرێت هەم مۆنتیۆری بۆ دابنرێ و هەم تەلەڤزیۆنی بۆ بكرێتە شاشە. سیستەمی وای-فای، بلوتوس4، چەند شوێنێكی كێبڵی HDMI. تێدایە. بەهۆیەوە بەئاسانی دەتواندرێت پڕۆگرامەكانی ئۆفێس بكەیەوە و وەك كۆمپیوتەری دیكە بۆ تۆڕی ئینتەرنێت بەكاری بێنی.
Top