لەگەڵ نەوەكانی داهاتوو لە پێوەندی دابە

لەگەڵ نەوەكانی داهاتوو لە پێوەندی دابە
لەگەڵ نەوەكانی داهاتوو لە پێوەندی دابە
جێهێشتنی بەرهەم و یادگاری بۆ نەوەكانی داهاتوو زۆر بە نرخە، لەنێو كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ئەوانەی كە بەرەو سەفەری بێ گەڕانەوە و رۆیشتون و كۆچی دواییان كردووە، كەمن ئەوانەی توانیویانە بەرهەم و یادگاری خۆیان بۆ نەوەكان جێبهێڵن و خۆیان بە وەچەی داهاتوو بناسێنن.
ئامێری yourbot ئەو ئامێرەیە كە پاش مەرگی ئێوەش ئیزن بە نەوەكانی داهاتوو دەدات زیاتر بتان ناسن و پەیوەندیان لەگەڵتان هەبێت. لەم ئامێرەدا دەتوانی تایبەتمەندییەكانی خۆت، كردار و رەفتارتان و بیرەوەری و بەسەرهاتی ژیانتان تێیدا بگێڕنەوە و خەزنی بكەن. پاشان وەڵامی هەندێك پرسیار دەدەیەوە كە مامۆستایانی زانكۆ ئامادەیان كردووە، پێویست ناكات هەموو پرسیارەكان پێكەوە وەڵام بدەیەوە، بەڵكو پێویستە كات بڕوات تا پێگەی داتا و زانیارییەكان پڕ بكرێنەوە. بۆ ئەوەی كە جۆری سێ رەهەندییەكەی وەك واقیعییەت بێت، هەندێك زانیاری و بیرەوەری وەك یەكەم رۆژی قوتابخانە، زەماوەند كردن و هیدی بە شێوەی ڤیدیۆیی تێیدا تۆمار بكرێن.
Top