قەپانی هۆشمەند بۆ چاودێریی تەندروستی

قەپانی هۆشمەند بۆ چاودێریی تەندروستی
قەپانی هۆشمەند بۆ چاودێریی تەندروستی
ئەوانەی نیازیان هەیە كێشیان دابەزێنن، لانیكەم لە هەفتەیەكدا جارێك دەچنە سەر قەپان (تەرازوو) بۆ ئەوەی كە كێشیان بزانن. كۆمپانیایەك تەرازوویەكی هۆشمەندی بەرهەم هێناوە و كە زانیاری سەبارەت بە كێشتان بۆ مۆبایل دەگوازێتەوە. تەرازووە هۆشمەندەكە دەتوانێ 5 كیلۆ هەتا 150 كیلۆ بكێشێ، لەو زانیارییانەی كە بۆ مۆبایل بەڕێی دەكات تۆماری ئەو رۆژانەی كە خۆت كێشاوە لەخۆیدا رادەگرێت و بە یەكتر بەراوردیان دەكات و بەهۆیەوە دەزانی لە ماوەی هەفتەیەكدا چەندە كێشت دابەزیوە.
Top