گرفتەكانی كۆمپیوتەرەكەت خۆت چاكی بكەوە
زۆربەمان بۆ گرفتێكی بچووك داوای هاوكاری لە شارەزایەكی بواری كۆمپیوتەر دەكەین، سەیرێكی كۆمپیوتەرەكەمان بكات و بزانی گرفتەكە لە كوێدایە؟ بەڵام ئەگەر هیچ شارەزای بواری كۆمپیوتەریش نەبیت، گەر پڕۆگرامی System Mechanic دابەزێینە سەر كۆمپیوتەرەكەت، ئەوە پڕۆگرامەكە وەك وەستایەكی شارەزا هەڵەكان دەدۆزێتەوە و گرفتەكان دەستنیشان دەكات. ئەگەر هێڵی ئینتەرنێتیش هەبێت گرفتەكان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە چاك دەكاتەوە. هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی پڕۆگرامەكە:
- چاككردنەوەی سیستەمی كۆمپیوتەر و خێراكردنی.
- دەستنیشانكردن و لابردنی زیاتر لە 30 هەزار گرفتی كۆمپیوتەر.
- سڕینەوەی فایلە زیادییەكان.
- بردنە سەری خێرایی هێڵی ئینتەرنێت.
