مۆبایلەكەت بكە بە كتێبخانە

مۆبایلەكەت بكە بە كتێبخانە
مۆبایلەكەت بكە بە كتێبخانە

ئامێری كتێب خوێندنەوەی ئامازۆن واتە كیندەل فایەر چەند ساڵێكە لە دەست هۆگرانی خوێندنەوەدایە، زۆر كەس ئێستا لە بری خوێندەوە لە سەر كاغەز، لەسەر ئامێرەكانی كتێب خوێندنەوە مۆتاڵا دەكات. كەم كەس هەیە مۆبایل وەك ئامێری كتێب خوێندنەوە بەكار بێنێت، گەلێك پڕۆگرام هەن بۆ مۆبایل كە ئەركیان ئاسانكاری لە خوێندنەوەدایە. پڕۆگرامی moon+reader بۆ خوێندنەوەی ئەو فایلانەیە كە بە فۆرماتی pdf نووسراون. پڕۆگرامەكە پشتیوانی لە كتێبی كوردیش دەكات ئەگەر بە پیتی یونیكۆد نووسرابێت. تایبەتمەندییەكی ئەو پڕۆگرامە ئەوەیە كە سیستەمی دەق كردن بە دەنگی تێدایە، واتە دەتوانێ كتێبەكەت بۆ بخوێنێتەوە. بەڵام ئەم تایبەتمەندییە بۆ زمانی كوردی ناگونجێت. بەهۆی ئەم پڕۆگرامەوە دەتوانی دیاری كردنی مەودای دێڕەكان، گۆڕینی سایزی فۆنت، شێوازی جۆراوجۆر، خوێندنەوە لە شەودا، وەرگێڕانی دەق بە سوود وەرگرتن لە وەرگێڕانی گوگل، هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی كتێب، ریزبەند یكردنی كتێبەكان وەك كتێبخانەیەك و چەندین تایبەتمەندی دیكە...
Top