تەكنەلۆژیای نوێ ناهێڵێت كێشتان زۆر بێت

تەكنەلۆژیای نوێ ناهێڵێت كێشتان زۆر بێت
تەكنەلۆژیای نوێ ناهێڵێت كێشتان زۆر بێت

قەڵەوی و كێش زۆربوون گرفتەكانی ئەم سەردەمەن، بەجۆرێك قەڵەوی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە وەك كەمئەندامی سەیر دەكرێت! ئەگەرچی تەكنەلۆژیا هەتا ئێستا لە خزمەت تەندروستیدا نەبووە و بگرە هۆكارێك بووە بۆ قەڵەوی و بەرزبوونەوەی كێش و تەمبەڵی جەستەیی! بەڵام داهێنەرانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم دەیانەوێ قەرەبووی ئەمە بكەنەوە و داهێنانەكانیان ئەمجارە لە خزمەت تەندروستی مرۆڤدا بێت، لەم دوو ساڵەدا چەندین ئامێری دیجیتالیمان دیون كە ئەركیان ئاگاداری تەندروستی، پێوانی دڵ، ژماردنی هەنگاوەكان و ژماردنی ئەو وزە (كالۆرییە) كە دەسووتێندرێت و هەندێكیشیان رێنمایی وەرزشكردن و ریجێمكردنیان تێدایە. قەڵەوی مرۆڤ لەسەرەتادا لە زگ و ورگیدا هەست پێدەكرێت، هیچ شتێكیش وەك قایشی پانتۆڵ لە ورگ و زگەوە نزیك نییە، بۆیە قایشی پانتۆڵی دیجیتالی بەرهەم هێنراون كە ئەركیان ئاگاداری تەندروستی و پێوانی بازنەی كەمەرە. قایشی beltyش یەكێكە لەو قایشانە. ئەگەر سایزی دەوری كەمەر بچێتە سەر، قایشەكە زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدات، هەروەها لەكاتی دانیشتنیشدا قایشەكە هەندێك دەكرێتەوە بۆ ئەوەی باشتر هەناسە بدەی. لەكاتی هەستانەوەشدا ئۆتۆماتیكی بچووك دەبێتەوە. ئەگەر بەركاهێنەر ماوەیەكی زۆر لە شوێنێك دابنیشێ قایشەكە هۆشیاری دەكاتەوە كە هەستە هەندێك پیاسە بكە ئەگینا كێشت دەچێتە سەر!
Top