مێزێكی زۆر تایبەت بۆ لاپتۆپ

مێزێكی زۆر تایبەت بۆ لاپتۆپ
مێزێكی زۆر تایبەت بۆ لاپتۆپ

ساڵانە لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا هەزاران بیرۆكە و داهێنان لەلایەن شارەزایانی ئەو بوارانە دێنە گۆڕێ، هەرچەندە كەم لەم بیرۆكانە دەگەنە بواری كرداری و تەنیا وەك بیرۆكە دەمێننەوە، یەكێك لەم بیرۆكانەی كە ساڵی رابردوو لە پیشانگەی ساڵانەی تەكنەلۆژیای نوێدا نیشان درا، ئەم مێزەی لاپتۆپە كە بە شێوەیەكی بازنەییە داهێنەرانی ئەم بیرۆكەیە دەڵێن مێزێكی لەم جۆرە بۆ تەندروستی باشە و لەگەڵ سیستەمی ئۆرگۆنۆمی واتە چۆنیەتی زانستییانەی دانیشتن لەسەر كۆمپیوتەر دەگونجێت، بە جۆرێك كە لە داهاتوودا ئازار بە بڕبڕەی پشت نەكەوێت و چاوەكانیش بپارێزرێن لە زیانەكانی تیشكی كۆمپیوتەر، ئەو بیرۆكەیە رەنگە لە داهاتوودا ببێت بە راستی و بە چڕی بەرهەم بهێندرێت.
Top