گڵاسی هۆشمەند، یان تاقیگەی گەڕۆك
بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی نوێ، گڵاسێكی هۆشمەندیان بەرهەمهێناوە كە بە vessyl ناسراوە، لە راستیدا گڵاسەكە وەك تاقیگەیەكی گەڕۆك وایە. چونكە هەركاتێك شلەمەنییەكت تێكرد، گڵاسەكە ئاگادارت دەكاتەوە كە چ شلەمەنییەك لە گڵاسەكە دایە و چەندە وزەت پێدەبەخشێت و چ زیانێكی هەیە. گڵاسەكە 385 میلی لیتر شلەمەنی هەڵدەگرێت، گڵاسەكە شاشەیەكی هەیە لەسەر شاشەكەدا زانیاری ورد سەبارەت بە شلەمەنییەكە وەك رێژەكەی چەندە، چەندە وزە، شەكر، چەوری، كافیین و پرۆتین و ...تاد تێدایە نیشان دەدات. گڵاسەكە پێویستی بە شەحن كردنەوە هەیە و لە هەر شەحنكردنەوەیەكیشدا هەفتەیەك شەحنی دانابەزێت.
