مۆبایل لەپەنجەدا

مۆبایل لەپەنجەدا
مۆبایل لەپەنجەدا

كۆمپانیای نۆكیا سەردەمێك لە ریزی كۆمپانیا یەكەمەكانی بەرهەم هێنانی مۆبایل دەهاتە ژمار، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە هەوڵی نەدا مۆبایلی هۆشمەند چێ بكات و سیستمی ئەندرۆیدی لە مۆبایلەكاندا دانەنا هەندێك لە ركابەرییەكەدا دوا كەوت، لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو بیرۆكەی بەرهەم هێنانی مۆبایلێكی هەیە كە لە پەنجە دەخرێت و تەواوی تواناكانی وەك وەڵامدانەوە، بەڕێكردن و وەرگرتنی كورتەپەیامی هەیە، بۆ هەموو جۆرە پەنجەیەكیش دەگونجێت. گوستیلە مۆبایلەكە بە تەڕبوون تێكناچێت، كێشی كەمە، مۆبایلێكی وا زیاتر وەك فانتازیا سەیر دەكرێت ئەگینا سوودێكی ئەوتۆی نییە و رەنگە قەتیش بە كرداری و بە فرەیی چێ نەكرێت..
Top