مەچەكبەندێك بۆ كەمكردنەوەی ژانی ئازارەكان

مەچەكبەندێك  بۆ كەمكردنەوەی ژانی ئازارەكان
مەچەكبەندێك بۆ كەمكردنەوەی ژانی ئازارەكان
لە جیهاندا گەلێك كەس هەن كە بە ژان و ئازاری بەردەوام و نەبڕاوە دەناڵێنن. ئەو ئازارانەی كە ژیانی لەوانە تاڵ كردووە، وەك ژانە سەر، ژانی لاق و دەست، ژانی مل و...تاد. بەرهەمهێنەرانی بواری تەكنەلۆژیای نوێی پزیشكی هەوڵیانداوە ئامێرێك بە ناوی Quell بەرهەم بێنن كە بە رای ئەوان ئازارە بەردەوامەكان كەم دەكاتەوە و تەنانەت نایهێڵێت.
ئامێرێكە بۆ ماوەی كاتژمێرێك رەگەكانی جەستەی نەخۆشەكە دەجووڵێنێ و بەشێوەیەكی سروشتی و بەبێ دەوا و دەرمان شەپۆلەكانی ئازار دەوەستێنێ. ئەوانەی ئەو ئامێرەیان تاقیكردۆتەوە دەڵێن بەهۆی ئەوەوە توانیویانە خەوی ئارامتر و ژانی كەمتر تاقی بكەنەوە. جگە لە كەمكردنەوەی ئازار، توانای زیاتر كردنی بەرگری نەخۆشیش زیاتر دەكات.
ئامێری (كوئل) لە ئامێرێكی ئەلكترۆنی، مەچەكبەندێكی وەرزشی تایبەت پێكهاتووە، ئەوانەی ئازاریان هەیە دەبێت مەچەكبەندەكە لە ئەژنۆیان بخەن و بە داگرتنی دوگمەیەك دەستگاكە چالاك دەبێت..
Top