كاتژمێری دیواری ژیرۆك

كاتژمێری دیواری ژیرۆك
كاتژمێری دیواری ژیرۆك
كۆمپانیاكان لە چێكردنی كاتژمێری هۆشمەندی دیجیتالی ركابەرییانە، ئەپڵ و سامسۆنگ و مایكرۆسۆفت و ئێل جی و كۆمپانیاكانی دیكەی بواری بەرهەمهێنانی دیجیتالی لە مەیدانەكەدا چالاكن. لەم دواییەدا كاتژمێری دیواری هۆشمەندیش بەرهەم هاتووە، ئەم كاتژمێرەی كە لێرەدا وێنەكەی دەبینن، گرنگترین و بە تواناترین كاتژمێری دیوارییە، ئەم كاتژمێرە لە راستیدا پرۆژكتەرێكە كە وەك گلۆپێك لەسەر دیوار دادەنرێت و ئەو كاتژمێرەی كە خۆت مەبەستتە لەسەر دیوار بەو قەبارەی دەتهەوێ نیشانی دەدات، كاتژمێرەكە هەر كات و رۆژمێر نیشان نادات، بەڵكو بە هێڵی ئینتەرنێت دەبەسترێتەوە و زانیاری سەبارەت بە كەش و هەوا، هەواڵی رۆژانە، نرخی دراوەكان، پەیامەكانی فەیسبوك و تویتەر...تاد لەسەر دیوارەكە نیشان دەدرێت. كاتژمێرەكە سیستەمی وای فای هەیە و لە رێگەی مۆبایل یان لاپتۆپ رەنگ و سایزی كاتژمێرەكە بگۆڕی.
Top