مینی كۆمپیوتەرێكی بەهێز
مینی كۆمپیوتەرەكان بەو كۆمپیۆتەرانە دەگوترێن كە لەگەڵ ئەوەیدا كە قەبارەكان بچووكە، بەڵام هەموو ئەركی كۆمپیوتەرێكی مەزن ئەنجام دەدەن. مینی كۆمپیوتەرێكی بەهێز كە بە جۆری rock canyon ناسراوە، خاوەنی پرۆسیسەری بەهێزی core i7 یەو (پرۆسسیەر یەكەی ناوەندی لێكدانەوەو لە راستیدا دڵی كۆمپیوتەرە) بەهێزترین كارتی گرافیكی لەسەرە و چوار میگابایتە. خێرایی كۆمپیوتەرەكە 3 گیگایە. ئەو ئامێرە پشتیوانی لە مۆنیتۆرەكانی جۆری K4 دەكات. هەموو كەلێنەكانی پەیوەندی هەیە، جگە لەوەش پەیوەندییە وایەرلەیسەكانیش وەردەگرێت.
