ئەو ئامێرە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا رێنماییت دەكا

ئەو ئامێرە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا رێنماییت دەكا
ئەو ئامێرە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا رێنماییت دەكا
لەم چەند ساڵی داهاتوودا هیچ ئامێرێك بە قەد ئۆتۆمبێل بەرەو هۆشمەند بوون ناڕوات، چونكە هەر لە ئێستاوە ئاماژەكان دیارن وەك بوونی شۆفێری هۆشمەند، و پارككردنی هۆشمەند و ...تاد. ئۆتۆمبێلە هۆشمەندەكان لە بواری نرخەوە گرانبەهان، بەڵام ئەم ئامێرە هۆشمەندە كە بە Carvi ناسراوە لە سەر داشبۆرد دادەنرێت، هەموو ئۆتۆمبێلێك دەكاتە هۆشمەند. لەسەر ئەم ئامێرە كامێرایەك هەیە بەردەوام لە حاڵی شیكردنەوە و لێكدانەوەی وەزعییەتی ئۆتۆمبێلەكەیە و زانیارییەكان بۆ سەر مۆبایل بەڕێ دەكات و دەستنیشانی هەڵەكانی شۆفێر دەكات و دواتر دەكرێت سەیری ئەو هەڵانە بكەی كە لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا ئەنجامت داون.
Top