ئامێرێكی دیجیتالی منداڵان ژیر دەكاتەوە

ئامێرێكی دیجیتالی منداڵان ژیر دەكاتەوە
ئامێرێكی دیجیتالی منداڵان ژیر دەكاتەوە
ئەو كۆرپەلانەی كە تازە لەدایك دەبن، هەتا ماوەی ساڵێك یەكێك لە گرفتەكانیان گریانی شەوانەیە، بەمە نەك تەنیا منداڵەكە، بەڵكو دایكی منداڵەكەش تووشی بێخەوی دەبێت، بەڵام جیهانی تەكنەلۆژی بۆ ئەم مەبەستە ئامێرێكی دیجیتالی بەرهەم هێناوە. ئامێرەكە كە بە guiete night ناسراوە بە وتەی بەرهەمهێنەرەكەی 20 ساڵی خایاندووە تاكو توانیویەتی سەركەوتنی تێدا بەدەست بێنێ. ئامێرەكە وەك بووكەڵەیەك دەچێت و زیاتر لە 125 ئاوازی تێدا تۆمار كراوە. ئامێرەكە بەپێی هەڵبژاردنی منداڵەكە ئەو ئاوازە لەخۆیدا تۆمار دەكات كە پێشووتر منداڵەكە پێی ژیر بۆتەوە. ئامێرەكە جگە لە ژیركردنی منداڵەكە دەبێتە هۆی گەشەكردنی مێشكی منداڵەكەش.
Top