پایسكلی هۆشمەندی كارەبایی
لە نێو ئەو ئامێرانەی كە مرۆڤ هەتا ئێستا دایهێناون، پایسكل لە ریزی یەكەم دێت كە تەنیا ئامێرێك بووە سوودی هەبووە بەبێ ئەوەی زیانی گەیاندبێت، واتە وەك ئۆتۆمبێل، فڕۆكە و هەزاران ئامێری دیكە ژینگەیان پیس نەكردووە. لە توێژینەوەیەكدا بۆ ئەو ئامێرانەی كە مرۆڤ بەرهەمی هێناون، پایسكل لە ریزی یەكەم بۆ باشی و عەلاگەی زبڵ لە ریزی یەكەم بۆ خراپی و تێكدانی ژینگە ناسێندراون، بەڵام پایسكل بۆ تەندروستی و وەرزش و سەلامەتی مرۆڤ سوودی زۆری لێوەرگیراوە، ئێستاكە گۆڕانێك لە پایسكلدا هاتووە، ئەوەیش بەرەو هۆشمەندی چووە. پایسكلی جۆری JIVR هۆشمەندە و بە قسە فەرمانی پێدەكەی و لەگەڵ ئامێرەكانی وەك مۆبایل و تەبلێت پەیوەند دەدرێت، بە كارەبا شەحن دەبێتەوە و بەیەك جار شەحنكردنەوە دەتوانێ دە كیلۆمەتر بەبێ پێدان لێدان بڕوات، لە هەمووشی گرنگتر دەنووشێتەوە دەتوانی بۆ هەموو شوێنێك لەگەڵ خۆتی بەری.
