كامێرایەك بۆ تۆماركردنی رووداوەكانی هاتوچۆ
پایسكل سوارێك لە شوێنە قەرەباڵغەكان شاردا بەردەوام رووداوی هاتۆچۆی دیوە، ئەمەش وای لێكردووە بیر لەداهێنانی كامێرایەكی تایبەت بكاتەوە كە ئەم رووداوانە و دیمەنی دی بە روونی و گەشی فۆل ئیچ دی تۆمار بكات.
كامێرای جۆری fly12 كە هەم كامێرایەكی بەهێز و هەم گلۆپێكی تایبەت بە پایسكلە و كێشەكەی تەنیا 209 گرامە، بە تەڕ بوون تێكناچێت. ئەم كامێرایە لەسەر دەسكی پایسكل دادەندرێت و بە گۆشەی 130 پلە فیلمی Full HD بگرێت. جگە لە هەڵگرتنەوەی فپلمیش كامێراكە مەودای رۆیشتنی پایسكلەكە تۆمار دەكات و بەو هێڵەی لەسەر وێنەكە دەكیشێت مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەكان لە كاتی رۆیشتندا نیشان دەدات.
