مەچەكبەند بۆ ژماردنی هەنگاوەكان

مەچەكبەند بۆ ژماردنی هەنگاوەكان
مەچەكبەند بۆ ژماردنی هەنگاوەكان

هەرچەندە ئامێرەكانی دیجیتالی تەكنەلۆژیای سەردەم وایان كردووە حەسانەوەی زیاتر بە مرۆڤ ببەخشن و لەبارەی جەستەییەوە مرۆڤ تەمبەڵ و بێ جوڵە بكەن كە ئەمەش لەخۆیدا كاریگەری نەرێنی بووە و قەڵەوی و كێش زۆری بەشێكی بۆ ئامێرە تەكنەلۆژییەكانی سەردەم دەگەڕێتەوە، بەڵام ئامێری واش هەیە كە دیجیتالییە و لەخزمەت تەندروستی مرۆڤدایە وەك مەچەكبەندی Jawbone up24 كە هەموو هەنگاوەكانت دەژمێرێت و بە چارتەر لەسەر مۆبایل نیشانی دەدات و كاتێك نیازتان هەیە پشوو بدەن، بیرتان دەخاتەوە كە تەمبەڵی بەسە. كاتێك نیازت هەیە بۆ شوێنێك بڕۆی و پێشتر بە ئامێرەكە گوتراوە كە دەبێت چەند كیلۆمەتر بڕۆی، بەردەوام بیرت دەخاتەوە كە هەنگاوەكانت خێراتر بكە. ئەگەر چەند رۆژێك نیازت هەبوو وەرزش نەكەی، بە رێزەوە بە پەیامێك بۆ مۆبایلەكەت دەنێرێ و دەنووسێ، هاوڕێ هەستە لە جێگەكەت و هەندێك راهێنان بكە. كاتژمێری زەنگی هەیە كە تەنیا بۆ لە خەوهەستان نییه،‌ بەڵكو ئاگادارت دەكاتەوە كە ئەم كاتە پێویستت بە خەوە ئەگەر شەوانە درەنگ بخەوی. لە خواردنی رۆژانەش‌ ئاگادارت دەكاتەوە.
Top