سایتێك تایبه‌ت به زانیاری و داتای وڵاتان
حه‌زده‌كه‌ی بزانی وڵاته‌كه‌ت یان وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان له‌م ساڵدا یان ساڵه‌كانی رابردوودا به چ قۆناغێكدا رۆیشتووه، ئاستی زانیاری، ئاستی ئابووری، رێژه‌ی دانیشتوانی، كێشه‌و گرفته‌كانی له چ ئاستێكدایه؟
یان حه‌ز ده‌كه‌ی به‌رواوردێك بكه‌ی له نێوان دوو وڵات‌دا كه بزانی دوو وڵات له‌م ساڵدا یان ساڵانی رابردوودا به‌راورد به‌یه‌ك له چ ئاستێكدا بوونه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ر له سایتی http://www.prosperity.com له‌م سایته‌دا به شێوه‌یه‌كی گرافیكی سه‌رنج راكێش زانیاری و داتا له هه‌موو بواره‌كاندا سه‌باره‌ت به هه‌موو وڵاتانی جیهانی تێدایه. بۆ به‌راورد كاریش ده‌توانی ناوی دوو وڵات له بۆكسێكی تایبه‌تدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراوه بنووسی تا به‌شێوه‌یه‌كی گرافیكی جوان زانیاری له باره‌ی ئه‌م دووڵاته بزانی.
