پرۆگرامێك بۆ دیزاین و ده‌ستكاری كردنی وێنه
پرۆگرام گه‌لێكی زۆر هه‌ن كه كار و ئه‌ركیان ده‌ستكاری كردنی وێنه و جوانكردنی وێنه‌یه، هه‌رچه‌نده پرۆگرامی فۆتۆشۆپ وه‌ك شا پرۆگرامی گرافیكی ده‌ناسێندرێ، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزی و دژواری به‌كارهێنانی پرۆگرامه‌كه ته‌نیا كه‌سانی شاره‌زا نه‌بێت ناتوانن سوودی پێوستی لێبوه‌ربگرن.
پرۆگرامی speedy painter پرۆگرامێكی بچووكه، به‌كارهێنانی ئاسانه، به‌هۆیه‌وه ده‌توانی ده‌ستكاری وێنه بكه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌كرێت كاری شێوه‌كاریشی پێ ئه‌نجام بده‌ی. وێنه‌كان به هه‌موو فۆرماتێك خه‌زن ده‌كرێن. پرۆگرامه‌كه نمای دووریش نیشان ده‌دات، كه له هونه‌ری نیگاركێشاندا پێی ده‌گوترێت (پرسپیكتیڤ) به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت وێنه‌كانی زۆر سروشتی نیشان بدات.
