كارتی میمۆری دوو سەد گێگابایت لە خۆیدا هەڵدەگرێت

كارتی میمۆری دوو سەد گێگابایت لە خۆیدا هەڵدەگرێت
كارتی میمۆری دوو سەد گێگابایت لە خۆیدا هەڵدەگرێت

میمۆری كارت، گرنگییەكی زۆری لە هەڵگرتنی داتادا هەیە، بەتایبەتی لە پشەی وێنەگری بە هەردوو جۆری وێنە و فیلمەوە. هەتا چەند ساڵ لەمەوبەر میمۆری كارت تەنیا هەتا 64 گێگابایت داتای لەخۆیدا خەزن دەكرد، بەڵام كۆمپانیای sandisk گۆڕانكارییەكی نوێی هێناوەتەوە گۆڕێ و میمۆری كارتی جۆری 200 گێگابایتی خستە بازاڕ. بەهۆی ئەم میمۆری كارتەوە دەكرێت زانیاری زۆر بە خێراییەكی زۆرەوە رابگوێزێ. بۆ نموونە 1200 وێنە تەنیا لە خولەكێكدا. هەروەها بۆ هەڵگرتنەوەی فیلمیش بەكارهێنەر دەتوانێت 20 كاتژمێر فیلمی بە كوالیتی فول ئێچ دی تێدا هەڵبگرێت، میمۆری كارتەكە زۆر بەهێزە بە ئاو تێكناچێت، بەگەرما و تەزووی كارەبا و هیچی لێنایەت.
Top