مۆبایلێك بە ستایلی كاتژمێری گیرفان
لە پیشانگەی ساڵانەی مۆبایلدا واتە (MWC) گەلێك مۆبایل خرانەڕوو، بەڵام یەكێك لە مۆبایلە سەرنجڕاكێشەكان كە دیزاین و ستایلێكی جیاوازی هەیە، مۆبایلی جۆری Runcibleیە. ئەم مۆبایلە كە چوارچێوەكەی لە دار چێكراوە، تەواو بازنەییە، لە ئاست بەربوونەوە و كەوتنەخوارەوەشدا خۆڕاگرییەكی زۆری هەیە.
هەروەك دەبینن شێوازەكەی وەك ئاراستە نوێن و لە كاتژمێری گیرفان دەچێت، مۆبایلە زیرەكەكە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەر نییە، بەڵكو سیستەمی بەگەڕخەری فایرفۆكسی لەسەرە، كامێرای مۆبایلەكە دەتوانێت وێنە و ڤیدیۆی بە شێوەی بازنەیی بگرێت، ئەگەر لەكاتی وێنەگرتندا مۆبایلەكە بسووڕێنی، فۆكس و زوم ئەنجام دەدا، چوارچێوەی مۆبایلەكە رەنگە ئەلۆمینۆم، سفر و تەنانەت داریش چێ بكرێت و بە زوویی لە بازاڕدا دەبیندرێت.
