داتاشۆیەكی بچووك و كوالیتیەكی باش
لە كوردەواریدا كە باس لە شتێكی باش، بەڵام بە قەوارە و سایز كەم دەكەن، دەڵێن شت بە بچووكی نییە، بەڵام بەڕاست داتاشۆی گیرفانییەكەی كۆمپانیای لینۆڤۆ ئەم راستیەی سەلماندووە، هەروەك لە وێنەكەدا دەبینن سایزی پرۆژكتەرەكە بچووكە و لە گیرفاندا جێگەی دەبێتەوە كەچی دەتوانێت فیلم بە سایزی 110 ئینج لە سەر دیوار، یان پارچەیەكی سپی نیشان بدات. لە رێگەی پۆرتی DLNA یان Miracast بە مۆبایل و كۆمپیوتەر پەیوەند بدرێت، هەروەها سیستەمی وای فایشی هەیە بۆ پەیوەندی لەنێوان ئامێرەكاندا و دەتوانێت زیاتر لە پێنج كاتژمێر باتری لەخۆیدا رابگرێت كە بۆ نیشاندانی فیلمێك گونجاوە. كارت میمۆری و فلاش میمۆریش دەخوێنێتەوە. كێشەكەشی تەنیا 170 گرامە.
