تەبلێتێكی نوێ بە توانایەكی زۆرەوە
یەكێك لە گرفتەكانی تەبلێت و مۆبایل میمۆری واتە شوێنی داكردن و هەڵگرتنی داتای كەمە، بەڵام پێدەچێت تەبلێتی نوێی ئاركاس بەم شێوەیە نەبێت. لە پیشانگەی ساڵانەی مۆبایلی ئەمساڵدا، تەبلێتێكی نوێ لەلایەن ئاركاسەوە خرایەوو، كە توانای هەڵگرتن و داكردنی 256 گێگابایتی هەیە. تەبلێتە نوێیەكە كە بە Archos 94 Magnus ناسراوە، شاشەیەكی مەزنی هەیە 10 ئینج و فول ئێچ دی. خێراییەكەی 1.8 گێگاهێرتزە. رامەكەی 2 گێگابایتە. كێشی تەبلێتەكە 570 گرامە.
