سایتێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت
ئه‌وانه‌ی ته‌نیا یه‌كجاریش سه‌ردانی ئینته‌رنێتیان كردبێت ده‌زانن سایتی گوگل چ خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته.. به‌ڵام بازنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی گوگل زۆتر وێنه و سایته و هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ش..
سایتی dojax ئه‌م سایته‌یه كه بازنه‌ی به‌دواداگه‌ڕانی تایبه‌ته به دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه و دوكیۆمێنت، هه‌موو جۆره فۆرماتێكی ده‌ق له‌خۆی ده‌گرێت وه‌ك ورد، تێكست، pdf...تاد. زۆر به‌خێرایی سێرچ ده‌كات و به‌رله چوونه سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان، له پێشدا روونووسێك نیشان ده‌دات بزانی به‌راستی ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه‌ی تۆیه. سه‌رێك له‌م سایته بده‌ن بێگومان سوودی هه‌یه.
