پۆلیس لە پشت دیواریشەوە دەبینێ
پۆلیس و پیاوانی ئاسایش حەز دەكەن بەرلەوەی شوێنێك بپشكنن، بزانن لە خانوویەكدا چەند كەسی تێدایە و كێ لە حاڵەتی جووڵەدایە، بەتایبەتی لە سەردەمی شەڕدا زۆر گرنگە كە بزاندرێ لە خانوو و باڵەخانەیەكدا كێی تێدایە. ئامێری range-R ئەو ئامێرەیە كە بەهۆیەوە دەتوانرێ بزاندرێ پشتی دیوارێك چەند كەسی تێدایە، جووڵەیان چۆنە. هەستیاریی ئەم ئامێرە جۆرێكە كە دەتوانێ هەست بە هەناسەدانی كەسەكانی ناو ژوورەكە بكات و لە مەودای 15 مەتریشەوە مرۆڤەكان دەناسێنێ، بۆ قەیرانی بارمتەگرتن سوودێكی زۆری لێوەردەگیردرێت.
