پرۆگرامێك بۆ سڕینه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان
ره‌نگه بۆ زۆر كه‌س ئه‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌وه جێگای تێڕامان بێت، بڵێن ئاخر سڕینه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام له راستیدا ده‌بێ بڵێم سڕینه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان و نه‌زانینی سڕینه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه..
چه‌ند پرۆگرام هه‌ن كه ئه‌ركیان سڕینه‌وه‌ی پرۆگرامه داندراوه‌كانی سه‌ر سیسته‌مه، یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه advanced unistallerه، هه‌روه‌ك له ناوه‌كه‌ی رادیاره به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی دابه‌زیون به‌ته‌واوی ده‌سڕێته‌وه‌و گشت شوێن پێیه‌كان نامێنن. ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له‌به‌شی add/removeدا ناسڕێنه‌وه به‌و پرۆگرامه ده‌سڕێنه‌وه. جگه له‌وه‌ش پرۆگرامه ئه‌م كارانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات:
- رێكخستنی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كاتێ هه‌ڵكردنی كۆمپیوته‌ر ده‌كرێنه‌وه.
- توانای رێكخستنی ته‌واوی ئه‌و فۆنتانه‌ی له‌سه‌ر ویندۆز دابه‌زیون.
- رێكخستنی پرۆگرامه‌كانی كۆنترۆڵ په‌نه‌ل.
- توانای ناسین و سڕینه‌وه‌ی فایله زیادە‌كانی ویندۆز.
- توانای سڕینه‌وه‌ی فۆلده‌ر و ئه‌و فایلانه‌ی ناسڕێنه‌وه.
