چاودێری خه‌وی ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بكه
كێشه‌ی كه‌م خه‌وی یان خه‌وی ئاڵۆز له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرفتێكی ته‌ندروستیه. هه‌رچه‌نده له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك وه‌رزش، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، لێدان و زه‌ختی دڵ، ...تاد به ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سپێردراوه و تا راده‌یه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كراوه، یه‌كێك له كێشه ته‌ندروستییه‌كانیش خه‌وی ناته‌ندروسته. كۆمپانیایه‌ك به داهێنانی ئامێرێك خه‌ونی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه. ئامێرێكه كه به hugone ناسراوه، خه‌وی هه‌ركام له ئه‌ندامانی ماڵه‌وه ده‌خاته ژێر چاودێری، ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ریان ده‌گرێ بۆ مۆبایل به‌ڕێ ده‌كات.
