یاری هاوڕێگای گه‌شتیاران
جانتای سه‌فه‌ر هه‌میشه یاری هاوڕێگای گه‌شتیارانه، له سه‌رده‌می دیجیتاڵیدا كه هه‌موو شتێك به‌ره‌و دیجیتالی رۆیشتووه ده‌بێت جانتاش دیجیتالی بێت، بۆ نموونه جانتای جۆری lluggage كه جانتایه‌كی هۆشمه‌نده و به مۆبایل په‌یوه‌ند ده‌درێت به‌هۆی پرۆگرامێكی تایبه‌تییه‌وه كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه داده‌نرێت ده‌زانرێت كێشی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له جانتاكه دان چه‌نده و ئه‌گه‌ر له خاوه‌نه‌كه‌ی دووربێت مه‌ودای له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی چه‌نده، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌كێك به نیاز بێت جانتاكه بكاته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه. جگه له‌وه‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی له په‌نجه‌مۆر سوود وه‌رده‌گرێت و جگه‌له‌وه‌ش ده‌توانێت مۆبایلی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌كاتی پێویستدا شه‌حن بكاته‌وه.
