لاپتۆپ- تەبلێت و دانەبەزینی باتری
ئەو كەسانەی لاپتۆپ، یان تەبلێت بەكار دێنن، نیگەرانی زۆریان تایبەتە بە دابەزینی باتری لاپتۆپ یان تەبلێت. كۆمپانیای HP لاپتۆپ تەبلێتێكی بەناوی spectre x 360 بەرهەم هێناوە، كە چوارچێوەكەی ئەلۆمینیۆمە و باترییەكەی زۆر درەنگ دادەبەزێت. شاشەكەی 13 ئینجە. لەمسییە. كوالیتیەكەی سەرووی فول ئێچ دییە. میمۆرییەكەی 4 هەتا 8 گێگابایتە. هاردەكەی 128 و 512 گێگابایتە. باتری لاپتۆپەكە گەر بەردەوام كاری لەسەر بكرێت هەتا 12 كاتژمێر دانابەزێت.
