كۆمپیوتەر تەبلێتێكی گرنگ بۆ كاروباری بازرگانی

كۆمپیوتەر تەبلێتێكی گرنگ بۆ كاروباری بازرگانی
كۆمپیوتەر تەبلێتێكی گرنگ بۆ كاروباری بازرگانی

بۆ هەموو كەس ئاشكرایە كە كۆمپیوتەر چ ئامێرێكی گرنگە، لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانكارییەكی گەورە بەسەر كۆمپیوتەرداهاتووە، كۆمپیوتەرە یەكپارچەكان و تەبلێت گۆڕانێكی مەزن بوو لە كۆمپیوتەردا.
كۆمپانیای MSI سیستەمێكی دوو كارەی بەناوی AP16 flex خستەڕوو، كە كۆمپیوتەرێكی یەكپارچەیە بۆ كاروباری بازرگانی سوودی لێوەردەگیرێت. ئەمە یەكەم كۆمپیوتەری لەمسیە كە دەبێتە تەبلێت و لە سێ حاڵەتی وەستان، هەڵواسین بە دیوار و دانان لەسەر مێزێك سوودی لێدەبیندرێ.
ئەم پایەی كە كۆمپیوتەرەكە رادەگرێ هەتا گۆشەی 90 پلە دەسووڕێت. شاشەی كۆمپیوتەرەكە زیاتر لە 15 ئینجە. رامەكەی 64 گێگابایتە و هاردەكەی 500 گێگابایتە. خاڵی جێگای سەرنج لەو كۆمپیوتەرەدا ئەوەیە كە (فەن) واتە پانكەی بۆ دانەندراوە.
Top