شەحنكەرەوەیەكی پۆرتێبڵ لاپتۆپ شەحن دەكاتەوە
چەند ساڵێكە باتری شەحنكەرەوەی پۆرتێبڵ بۆ مۆبایل بەرهەم هاتووە، راستییەكەشی ئەم جۆرە شەحنكەرەوانە بۆ گەشت و سەیران و ئەو شوێنانەی وزەی كارەبایان لێ نییە سوودی باشی هەیە. قەوارە و سایز و توانایی شەحنكەرەوە پورتێبڵەكان جیاوازن. لەم دواییەدا كۆمپانیای zolt جۆرێك لە شەحنكەرەوەی پورتێبڵی بەرهەم هێناوە كە 70 وات شەحن لەخۆیدا رادەگرێ و بچووكتریشە لە شەحنكەرەوەكانی دیكە.
چارژێر(charger)ی ئاماژە بۆ كراو، جگە لەوەی بچووكە بە گەرما و سەرما تێك ناچێت و شوێنی سێ USB هەیە. یەكێك لەم شوێنانە تایبەتە بە تەبلێت و ئەوانی دیكە بۆ مۆبایل و لاپتۆپن. جگە لەوەش بەرهەمەكانی ئەپلیش دەتوانن سوود لەم شەحنكەرەوەیە ببینن.
