ئۆتۆمبێل به مۆبایل و كاتژمێر كۆنتڕۆڵ بكه‌ن
كۆمپانیای هیوندای له بری ریمۆت كۆنتڕۆڵ، كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبیلی به مۆبایل و سیسته‌می ئه‌ندرۆید سپاردووه، ئیدی له‌مه‌ولا پێویست ناكات له‌گه‌ڵ سویچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت ریمۆت كۆنتڕۆڵێكیشی له‌گه‌ڵدابێت، ده‌توانی هه‌ر به مۆبایله‌كه‌ی خۆت، بیكوژێنیه‌وه و هه‌ڵی بكه‌ی، ده‌رگاكانی بكه‌یه‌وه و دایبخه‌ی...تاد. نه‌ك له رێگای مۆبایله‌وه به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و كاتژمێره زیره‌كانه‌ی كه سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیان له‌سه‌ره ده‌توانی ئه‌م كاره بكه‌ی.. نه‌ك ته‌نیا به داگرتنی دوگمه، به‌ڵكو به ده‌نگی خۆشت مۆبایله‌كه‌ت كۆنتڕۆڵ بكه‌ی..
